كاتێك مرۆڤه‌كان كۆچی دوایی ده‌كه‌ن ماڵێكی نوێیان بۆ دروست ده‌كرێت هه‌رچی سه‌روه‌ت و سامانی دونیایه به‌جێ ده‌مێنێ و له‌جێگه‌ی هه‌ر مردویه‌كیش كه‌سێكی ترده‌ژی ، مردوه‌كان ئازیزی زیندوه‌كانن ته‌نها شوێنێك كه لێی جێگیر ده‌بن گۆرِه‌كانه، ساڵه‌های ساڵه كۆده‌كرێنه‌وه له شوێنێكی تایبه‌تدا كه‌پێی ده‌وترێت گۆرِستان به‌مه‌ش شارێكی گه‌وره و هێمن پێك ده‌هێنن، كه‌سێك نییه خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌واندا نه‌بێت و نه‌چێت سه‌ردانیان بكات به‌تایبه‌تی له‌بۆنه ئاینییه‌كاندا، كه‌واته وه‌فادراری ئێمه‌و خۆشه‌ویستی به‌جێماوی ئه‌وانه واده‌كات ئێمه‌ی زیندوو یادیان بكه‌ین چه‌پكه گوڵ له‌سه‌ر گۆرِه‌كانیان دانێین، ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌وێت بیڵێم ئه‌وه‌یه كه ئه‌ركێكی تری سه‌رشانی هه‌مووانه‌پارێزگاری له‌و شوێنانه بكه‌ین كه هه‌مان مۆڵگه‌ی ئێمه‌ش ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌ك به‌رپرسی لیژنه‌ی سه‌رقه‌برانه‌كان فه‌رمانبه‌ر (جه‌مال سه‌عید محه‌مه‌د) مان دواند: